ئیسپانیاگرنگترین

گولەر؛ دڵنیام لە ریال مەدرید سەركەوتوو دەبم

Yariga App

یاریگا

ئاردا گولەر، یاریزانی توركی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی مانەوی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئاردا گولەر لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی فەنەرباچێ بە بەهای20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد.

گرێبەستەكەی لاوە 20 ساڵانەكە لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2029 بەسەردەچێت.

ئاردا گولەر ناوی بە رۆیشتن لە ریزەكانی ریال مەدرید بەسترابوویەوە، دوای ئەوەی نەیتوانیوە جێگای خۆی لە پێكهاتەی كارلۆ ئانچێلۆتی بكاتەوە، بەڵام یاریزانەكە پابەندبوونی خۆی بە مانەوە لە یانەكەی دووپاتكردەوە.

لە لێدوانێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، ئاردا گولەر گوتی:

لەوكاتەوەی پەیوەندیم بە ریال مەدریدەوە كردووە یانەكە پلانێكی روونی بۆ داناوم، تاوەكو ئێستاش باوەڕم پێی هەیە، دڵنیام لێرە سەركەوتوو دەبم، زۆر كار دەكەم، لە هەر ساتێكدا ئامادەم بۆ یاریكردن.

ئامادەین تاوەكو دوایین سات كێبڕكێی بردنەوەی هەر سێ نازناوەكە بكەین.

هاندەرانی ریال مەدریدم خۆشدەوێت، پشتگیریەكانیان بۆ من زۆرە، لەبەر یاڕیكردن و بوون بە بەشێك لە یانەكە هاتوومەتە ئێرە، لە هەوڵدان ناوەستم تاوەكو ئەوەی ئەمەوێت بەدەستیدەهێنم.

لەوەتەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كردووە، ئاردا گولەر بەشداری لە 43 یاریی كردووە و نۆ گۆڵی كردووە و پێنج گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button