ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بەرگریکاری ئێڤەرتن بووەتە ئامانجی گەورەی یانەکانی پرێمەرلیگ
هەموو چاوەکان لەسەر ئەستێرە لاوەکەیە

یاریگا –
جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئینگلیزی دەیەوێت ئێڤەرتن جێبهێڵێت.
برەینسوەیت، یەکێکە لە باشترین بەرگریکارانی ئێستای پرێمەرلیگ و لە دوو وەرزی رابردوودا، سەرنجی چەندین یانەی گەورەی راکێشاوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، برەینسوەیت بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە ئێڤەرتن جێبهێڵێت، چونکە بە تەواوی سەرنجی لەسەر بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 داناوە.
ئێستا برەینسوەیت یاریی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی ئینگلتەرا دەکات و چاوەڕێی زیاتری لێدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، یانەکانی لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی و تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری دۆخی برەینسوەیت دەکەن.
بەهای ئێستای برەینسوەیت دەگاتە سەرووی 100 ملیۆن پاوەند و ئێستا لەگەڵ ئێڤەرتن خەریکە داهاتووی خۆی یەکلاییدەکاتەوە.