
یاریگا –
هەرچەندە نیوزیلاند بووە دووەم هەڵبژاردە بگاتە مۆندیالی 2026، بەڵام کریس وود، ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکە تووشی پێکانبوو.
نیوزیلاند لە پاڵاوتنەکانی ئۆقیانۆس، 2-0 لە کالیدۆنیای نوێی بردەوە و بە فەرمی دوای 16 ساڵ، جارێکی دیکە بەشداری لە مۆندیال دەکاتەوە.
وود، ئەستێرەی نۆتینگهام فۆڕێست لەم وەرزەدا 18 گۆڵی لە 29 یاریی پرێمەرلیگدا کردووە و رۆڵێکی باڵای لە گەیشتنی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیال گێڕاوە.
هێرشبەرەکە لە یاریی هەفتەی پێشوو بەرامبەر فیجی، هاتریکی کرد و تیمەکەی 0-7 یارییەکەی بردەوە.
نیوزیلاند لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 نزیکبوو بگاتە پاڵەوانیەتییەکە، بەڵام لە یارییەکانی پلەی ئۆف بەرامبەر کۆستاریکا دۆڕا.
نیوزیلاند تەنیا یەکجار بەشداری مۆندیالی کردووە و ئەویش مۆندیالی 2010ی ئەفریقای باشووربوو، کاتێک هەرسێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکانی سلۆڤاکیا، ئیتاڵیا و پاڕاگوای یەکسانبوو.
تاوەکو ئێستا ژاپۆن و نیوزیلاند بەفەرمی گەیشتوونەتە مۆندیالی 2026، کە بڕیارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بکرێت.