ئه‌مریکاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئەرجەنتین V بەڕازیل؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی سبەی لە یاریی لووتكەدا و لە كلاسیكۆی جیهاندا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەڕازیل رووبەرووی یەک دەبنەوە.

چاوەڕوان دەكرێت بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 3:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای ئێل مۆنۆمێنتال لە بۆینۆس ئایرێس میوانداری هەڵبژاردەی بەڕازیل بكات، لە میانی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەكەی بەرامبەر بەڕازیل پێوویستی بە بردنەوە یاخود یەكسان بوونە بۆئەوەی راستەوخۆ بلیتێكی یارییەكانی جامی جیهانی 2026 وەربگرێت.

تانگۆ لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشوور 13 یاریی كردووە، لە نۆ یاریی براوە بووە، یارییەك یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور دێت.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەڕازیل یاریی رابردوو بردنەوەیەكی بەنرخی بەرامبەر كۆڵۆمبیا بەدەستهێنا.

سامبا لە 13 یارییدا تەنیا شەش یاریی براوە بووە، سێ یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور دێت.

هەردوو هەڵبژاردە لە مێژوودا 109 جار رووبەروو بوونەتەوە لە 45 یاریی بەڕازیل براوە بووە و 41 یارییش ئەرجەنتین، لە 23 یاریی یەكسان بوون.

سامبا لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان 178 گۆڵی كردووە و تانگۆش 170 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاڵەوانی جیهان بە بێ ئەستێرەی یەكەمی لیۆنێل مێسی رووبەرووی بەڕازیل دەبێتەوە.

هەروەها سكالۆنی بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەک لە لاوتارۆ مارتینێز، پاولۆ دیبالا و نیكۆلاس گۆنزالێز بێبەش دەبێت.

لە بەرامبەردا بەڕازیلیش بە بێ نێیمار، ئێدەرسن، ئالیسن، گێرسۆن، برۆنۆ گویمارێش، گابریێل ماگالاش و دانیلۆ رووبەرووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەرجەنتین

ئێمیلیانۆ مارتینێز

مۆلینا، رۆمێرۆ، ئۆتامێندی، تاگلیافیكۆ

دی پاوڵ، ماک ئالیستەر

سیمیۆنی، ئێنزۆ فێرناندێز ، ئالمادا

ئالڤارێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەڕازیل

بێنتۆ

ڤاندێرسۆن، ماركینیۆس، ئۆرتیز، ئارانا

جۆیڵینتن، ئاندرێ، رۆدریگۆ، رافینیا

ڤینیسیۆس، پێدرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button