ریال واز لە فێرناندێز دەهێنێت و شوێنگرەوەیەکی دۆزیوەتەوە

یاریگا –
ریال مەدرید لە ئێستاوە سەرقاڵی رێکخستنی پلانەکانیەتی بۆ گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو، بەتایبەت بۆ هێڵی ناوەڕاست.
لە ماوەکانی رابردوودا دەنگۆکان بەهێزبوون بەوەی مەدرید ئێنزۆ فێرناندێزی دەوێت. بەڵام وادیارە بۆ کارگێڕی یانە ئیسپانییەکە دەرکەوتووە دەستکەوتنی تواناکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی چێڵی پاروویەکی هەروا ئاسان نییە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ریال شوێنگرەوەی ئەو ئامانجەی دۆزیوەتەوە. ئەویش ئانجیلۆ ستیلەرە لە یانەی شتوتگارت.
وەک سەرچاوەکە باسی کردووە تێچووی ستیلەری ئەڵمانی کەمتر دەکەوێت وەک لە ئێنزۆ. بەگوێرەی پێگەی ترانسفێرمارکێت بەهای ئێستای ناوەراستکارەکەی شتوتگارت لە بازاری گواستنەوەکاندا 32 ملیۆن یۆرۆیە. لەکاتێکدا نرخی ئێنزۆ خۆی دەدات لە 70 ملیۆن یۆرۆ.
ستیلەم لە 39 یاریی ئەم وەرزە بە درێسی یانەکەیەوە توانیویەتی 3 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 6 ئەسێست. بە گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، دەبێتە یەکەمین یاریزانی ئەڵمانی دوای رۆیشتنی تۆنی کروسی هاونیشتیمانی درێسی سپی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بپۆشێت.
🚨 Real Madrid are ready to end their pursuit of Enzo Fernandez in favour of signing Stuttgart midfielder Angelo Stiller, who would be a cheaper alternative.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/BoXLKedt6p
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 24, 2025