ئیسپانیا

ئافرەتانی بارسێلۆنا لە خولی کاتالۆنیا مێژوو دەنووسنەوە

هەر سێ خولەک گۆڵێک...

Yariga App

یاریگا –

تیپی لاوانی ئافرەتانی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 30-0 بەرامبەر سردانیولا والس سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لەم یارییەدا نۆوا ئۆرتیگا بە تەنیا 9 گۆڵی تۆمارکرد.

تیپی لاوانی ئافرەتانی بارسێلۆنا بە سەرۆکایەتی ئیڤان مۆلپێسێرز، لە هەفتەی 23ی خولی کەتەلۆنیدا بە ئەنجامی 30-0 سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی بەسەر سێردانیۆلا ڤاڵس بەدەستهێنا. یارییەکە لە کۆمەڵگەی وەرزشی خوان گامپەر بەڕێوەچوو.

نۆوا ئۆرتێگا ئەستێرەی یارییەکە بوو کە توانی 9 گۆڵ تۆماربکات. گۆڵکارانی دیکەی بارسێلۆنا لە یارییەکەدا بریتی بوون لە: نوا خیمینێز (3 گۆڵ)، مۆنتسی ئەلبارت (3 گۆڵ)، ماریۆنا سێنیێر (2 گۆڵ)، کاوتار ئەزرەف (3 گۆڵ)، کریستیان لۆپێز (4 گۆڵ)، ڤێرۆنیکا (1 گۆڵ) و نێریا ساندۆڤاڵ (1 گۆڵ).

ئێستا مشتومڕ لەسەر پێویستی رێکخستنی ئەم جۆرە ئەنجامانە لە وەرزشدا زیندوو بووەتەوە. ئەم سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەیە بۆ لاوانی بارسێلۆنا، مشتومڕەکانی چۆنیەتی دروستکردنی یەکسانی لە وەرزشدا، بەتایبەتی لەسەر ئاستی بنەڕەتی، بۆ رێگریکردن لەم جۆرە دەرئەنجامانە، هەڵگیرساندەوە. لە ساڵی 2024 یانەی مارینۆ دی لوانکۆ لە خولی پلە دووی تۆپی پێی ئەستوریاس لە ئیسپانیا بە ئەنجامی 41-0 لە یانەی خیخۆن ئیندستریالی بردەوە، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی هەبوو. ئێستا جارێکی دیکە مشتومڕ لەسەر پێویستی رێکخستن بۆ رێگریکردن لەم جۆرە دەرئەنجامانە وروژێنراوەتەوە.

بەم بردنەوەیە، بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدایە 22 بردنەوە و یەک یەکسانبوونی هەیە، هەروەها بە9 خاڵ لە پێش ماتارۆی پلەی دووەمەوەیە. تیپەکە 154 گۆڵی تۆمارکردووە و تا ئێستا تەنیا 6 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button