ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی چاره‌نووسی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تاكو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز نوێ نەکردۆتەوە.

بەگوێرەی fcbarcelonanoticias، خراپی دۆخی لیڤه‌رپوول له‌ ماوەی رابردوودا، دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی پاریس سان جێرمان و دۆرانیان لە یاری کۆتایی جامی کاراباو بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، وایکردووە یانەکە بڕیاری چارەنووسساز بۆ وەرزی داهاتوو بدات.

ئاماژە به‌وه‌شكرداوه‌، تەنها چەند رۆژێک لەمەوبەر رۆیشتنی محەمەد سەڵاح لە ئانفێڵد نزیك بوو، دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستابوو، هەموو ئاماژەکان بۆ ئه‌وه‌بوون، کە یاریزانەکە دوای نزیکەی هەشت ساڵ لە پۆشینی درێسە سوورەکە، ئیتر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه‌ و  تەنانەت باس له‌ پەیوەندیكردنی بە یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ده‌كرا، كه‌ هه‌ردوو یانه‌ش، ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ دەربڕی بوو.

بەڵام لە چەند کاتژمێری رابردوودا ڕووداوەکان وەرچەرخانێکی چاوەڕواننەکراویان بەخۆوە بینیوه‌، ئه‌مه‌ش بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاتلەتیک،كه‌ رایگه‌یاندووه‌، هەردوو یاریزانی لیڤه‌رپوول سەڵاح و ڤێرجیل ڤان دایک لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ مانەوەیان لەگەڵ تیپەکەی ئارن سلۆت، دواجار هەردوولا دانوستانەکانیان یەکلایی کردۆتەوە و پێشبینی دەکرێت پێش مێڕكاتۆی هاوینه‌ گرێبەستی نوێ واژۆ بکەن.

رۆژنامەکە لە زاری دەیڤید ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووس لە تۆڕی ئاتلەتیک، رایگەیاندووە، لیڤەرپوڵ گەشبینە بەوەی لەگەڵ محەمەد سەڵاح بگاته‌ رێککەوتن بۆ مانه‌وه‌ لە تیپەکە، چونکە پێیان وایە دڵخۆشە و حەز دەکات بەردەوام بێت.

روونیشی کردەوە: لیڤه‌رپوول گرێبه‌ستێكی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیكه‌ پێشكه‌ش كردووه‌، بەڵام تا ئێستا دانوستانەکان وەستاون و پێشنەکەوتوون.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاکە بەربەست لەبەردەم نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ بابه‌تی مووچه‌كه‌یه‌تی، ئەمەش دەرگا بەڕووی هەموو سیناریۆیەکدا بەکراوەیی دەهێڵێتەوە، چ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بێت یان رۆشتنی بێت له‌ یانه‌كه‌

لە سەرەتای وەرزەوە سەڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول بەشداری 43 یاریی كردوه‌و 32 گۆڵ و 22 ئەسیستیشی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button