مۆندیالی 2026

دووەم هەڵبژاردەی بەشدار بوو لە مۆندیالی 2026 ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی نیوزلەندا جێگەی خۆی لە مۆندیالی 2026 مسۆگەر کرد.

هەڵبژاردەی نیوزلەندا توانی لە دوای 16 ساڵ بۆ یەکەمجار بۆ مۆندیال سەربکەوێت ئەویش بە بردنەوەی 3-0 بەرامبەر هەڵبژاردەی نیوکالیدۆنیا لە قۆناخی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026. کە ئەمەش بۆنەیەکی گەورە و بەنرخە بۆ نیوزلەندییەکان.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا مایکل بۆکسال لە خولەکی 61 و کۆستا باربارۆس خولەکی 66 و ئیلیا جەست لە خولەکی 80 سێ گۆڵیان بۆ هەڵبژاردەکەیان تۆمارکرد و سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەیان بە نیوزلەندا بەدەستهێنا و بوو بە دووەم تیپ دوای ژاپۆن کە سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.

نیوزلەندا لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026دا 5 یاریی بردەوە و تووشی هیچ دۆڕانێک نەبوو و بە شایستەییەوە جارێکی دیکە خۆی گەیاندەوە مۆندیال.

هەڵبژاردەی نیوزلەندا لە دوای ساڵانی 1982 و 2010 ئەمە سێیەمین جارە بەسداری جامی جیهانی دەکات، هیوادارە ئاستێکی باش و قبوڵکراو لە پاڵەوانێتییەکەدا پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button