راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

ژیلوان حەمەد لە درێسینگ رووم: کریستیانۆم خۆشتر دەوێت بەڵام مێسی باشترە

دەڵێت: ئەوەی هاندەرانی زاخۆ دەیکەن لە ئەوروپاش نییە

Yariga App

یاریگا –

ژیلوان حەمەد ئەستێرەی یانەی زاخۆ میوانی ئەڵقەی ئەمجارەی بەرنامەی درێسینگ رووم دەبێت، کە ئەو ئەستێرە کوردە لە درێیسنگ روومی یاریگای یانەی زاخۆ چیرۆکی کاروانی وەرزشی خۆی دەگێڕێتەوە و باسی ئێستای خۆی و یانەکەی دەکات.

ژیلوان حەمەد کە لە کاروانی وەرزشی خۆی درێسی یانەکانی مالمۆ و هاماربی و ئۆرێبرۆی سویدی، هۆفینهایمی ئەڵمانی، ستاندارد لیێجی بەلجیکی پۆشیوە، لەبارەی بانگهێشتکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت :’من لە هەڵبژاردەی لاوانی سوید یاریم کردووە و هەشت یاریی نافەرمیشم بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی سوید کردبوو، بەڵام لە تەمەنی 29 ساڵی بێ هیوابووم بانگهێشتی هەڵبژاردەی سوید بکرێم، بۆیە هەڵبژاردەی عێراقم هەڵبژارد، کە چەند جارێک بوو کاتانیچ بانگهێشتی دەکردم’.

لەبارەی دۆخی ئەوکاتی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت :’هەستم دەکرد بە چاوێکی دیکە سەیری یاریزانەکانی تاراوگەیان دەکرد، تەنانەت یاسایەک هەبوو جگە لە یاریزانانی خولی عێراقی تەنیا بانگهێشتی سێ یاریزانی دەرەوەیان دەکرد، بەڵام ئێستا هەست دەکەم کاساس کارێکی دروست دەکات، گرنگی بەوە نادەن یاریزانەکان لە دەرەوە یاریی دەکەن یان لە عێراق، گرنگ ئەوەیە یاریزانێکی باش بێت’.

دەشڵێت :’بە بڕوای من شێرکۆ کەریم و ئوسامە رەشید و ئەحمەد یاسین باشترین سێ یاریزانی کوردی ئێستان’.

کوڕە رانییەیەکە لەبارەی گەڕانەوەی بۆ کوردستان و پەیوەندیکردنی بە زاخۆ دەڵێت :’دوای ئەو هەموو گەشت و ساڵە حەزمکرد بێمەوە کوردستان، لە هاوینی رابردووەوە زاخۆ داوای منیان دەکرد، منیش متمانەم بەوە هەیە زاخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆیە بڕیارمدا بێمە ئێرە’.

May be an image of ‎3 people, people playing football, people playing American football and ‎text that says "‎IOAR بوچی له همنبنزاردoی عيراق پاريزانهکان پاسیاز لينهده‌دا؟ မေ ناخق V بالهواني دمبيته عيّراق؟ C أیبر هيمو له راهيمؤفیج یاریی ميلان چی پیگو پیگوت؟ يان رانيه؟ قلادزی ۲ 차디포 یونایتدی ويستهام رمتكردoوه؟ ميسى يان يان؟ كريستيانو؟ DE யயரு FAT ERON B29 養け元 ABRAHIM 拍京 دریسنگ رووم さ‎"‎‎

دەشڵێت :’ئەوەی هاندەرانی زاخۆ دەیکەن، لە ئەوروپاش نییە، 30 هەزار هاندەر لەناو یاریگا ئامادە دەبن و گۆرانی دەڵێن، تەنانەت هەندێکجار کاریگەری لەسەر گوێت دەکەن’.

ژیلوان باسی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەکات و دەڵێت :’لەبەر ئەوەی خۆم هاندەری ئەیسی میلانم و وەکو سویدییەکیش زڵاتانم خۆش دەوێت، جارێکیان کاتێک وازی لە یاریکردن هێنا، یارییەکی مالمۆ و میلان هەبوو، منی بردە لای یاریزانانی ئەیسی میلان و گوتی بڕۆ سڵاویان لێبکە’.

ژیلوان دەشڵێت :’کاتێک لە مالمۆی سویدی بووم، سام ئالاردایس راهێنەری بەناوبانگی ئینگلیزی پەیوەندی پێوەکردم و دەیویست بچمە وێستهام یونایتد، یاریکردن لە پرێمەرلیگ خەونی من بوو، بەڵام رازی نەبووم و بڕیارەکەم دواخست’.

درێسینگ رووم بەرنامەیەکی تایبەتی تۆڕی وەرزشی یاریگایە، بۆتان عومەر پێشکەشی دەکات و هەر جارێک لە درێسینگ روومی یاریگایەک میوانداریی ئەستێرەیەکی تۆپی پێی کوردستان دەکات، ئەمشەو کاتژمێر 09:00 نوێترین ئەڵقەی لە فەیسبوول و یوتیوب بڵاو دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button