ئیسپانیاگرنگترین

ڤایرۆسی فیفا؛ ریال مەدرید پێش رووبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی گەورە لەدەستدەدات

بەشداریی یاریی هەڵبژاردەکەی نەکرد

Yariga App

یاریگا –

بەر لە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ، ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی پێکان دەبێت.

شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی نەیشنزلیگ، بەلجیکا میوانداری ئۆکراینای کرد و 3-0 یارییەکەی بردەوە. بەڵام تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی بەشداری یارییەکەی نەکرد.

بەلجیکا بەو بردنەوەیەی شەوی رابردوو بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-3 براوە بوو و خۆی گەیاندە ئاستی A و ئوکڕاینیاش لە ئاستی B نەیشنزلیگ دەبێت.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کۆرتوا بەهۆی فشاری ماسوولکە بەشداری یارییەکەی ئۆکراینای نەکردووە و هەستی بە ماندوو بوونێکی زۆر کردووە بۆیە پزیشکانی هەڵبژاردەکە نەیانویستووە مەترسی لەسەر دروست بکەن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە، پێناچێت پێکانەکەی گۆڵپارێزە 32 ساڵانییەکە سەخت بێت، بەڵام پێویستی بە پشوویەکی باشە تاوەکو بەتەواوی چاکبێتەوە و مەترسی لەسەر نەمێنێت.

شەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 29ـی لالیگا میوانداری لێگانێس دەکات، تاوەکو ئێستا دیار نییە کۆرتوا بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت یاخود نا، دوای گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێتەوە و بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

پێشبینی دەکرێت تیبۆ بۆ یارییەکەی لێگانێس پشووی پێبدرێت تاوەکو مەترسی پەرەسەندنی پێکانەکەی لەسەرنەبێت و بەباشی بۆ یارییەکانی دواتر ئامادەبێت.

 

یارییەکانی داهاتووی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button