ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی لە سانچۆ ناڕازییە و مانچێستەر یونایتدیش لەم نێوەندە قازانج دەکات

هاوکێشەکە گۆڕاوە

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر چێڵسی لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی جەیدن سانچۆ رازینەبێت، ئەوا دەبێ مانچێستەر یونایتد قەرەبوو بکاتەوە.

سانچۆ لە هاوینی رابردوودا بە خواستن لە مان یونایتدەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد بەو مەرجەی دوای تەواوبوونی وەرز، چێڵسی یاریزانەکە بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە.

بەگوێرەی رێکەوتنی هەردوو یانەکە، ئەگەر چێڵسی لە گواستنەوەی هەمیشەیی سانچۆ پەشیمان ببێتەوە، پێویستە بڕی پێنج ملیۆن پاوەند بە مانچێستەر یونایتد بدات.

هەرچەندە پەیوەندی چێڵسی و سانچۆ بەهێزن، بەڵام ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری یانە لەندەنییەکە داوای گواستنەوەی یاریزانێکی باڵی کردووە.

دەستپێکی سانچۆ لەگەڵ چێڵسی ناوازەبوو، تەنیا لە سێ یاریی یەکەمی پرێمەرلیگدا، ئەسیستی لە هەرسێ یارییەکەدا کرد، بەڵام دواتر ئاستی سانچۆ بەشێوەیەکی پلەبەندی دابەزی، لە 20 یاریی رابردووی لەگەڵ چێڵسی، تەنیا دوو گۆڵ و یەک ئەسیستی هەبووە.

ئێستا چێڵسی لە پلەی چوارەمی پرێمەرلیگدایە، بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی خاوەن پلەی پێنجەم. 3ی مانگی داهاتوو، چێڵسی یاریی دێربی باکووری لەندەن بەرامبەر تۆتنهام لە ستامفۆرد بریج دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button