ئیسپانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

پێدری پەیامێکی هەڕەشەئامێز ئاڕاستەی فەڕەنسا دەکات

چاویان لە نازناوەکەیە

Yariga App

یاریگا –

پێدری، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پەیامێکی توند بۆ فەڕەنسا دەنێرێت.

ئیسپانیا بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە لە هۆڵەندای بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ‘نەیشنزلیگ’، هەروەها فەڕەنسا بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە لە کڕواتیای بردەوە و لە قۆناخی پێشکۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا یاریی دەکات.

بڕیارە یارییەکە لە 5ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو لە یاریگای شتوتگارت بکرێت.

لە دوای یارییەکە پێدری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە

ئێمە ئیسپانیاین و نابێ لە کەس بترسین، بەهێزەوە رووبەڕووی هەر هەڵبژاردەیەک دەبینەوە. یامال یاریزانێکی زۆر سەرسووڕهێنەرە و توانای گۆڵکردنی زۆر باشە، بەدڵنیاییەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا، زۆر گەشەدەکات.

شتێکی زۆر خۆشە لێدانە یەکلاییکەرەوەکە لێبدەیت، بە پۆشینی درێسی هەڵبژاردەکەم زۆر دڵخۆشم، بەڵام بەبێ ئونای سیمۆن، نەدەگەیشتینە ئەم قۆناخە.

پێدری بەخێرایی دەگەڕێتەوە کاتالوونیا و ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆساسونا دەکات، کە بڕیارە پێنجشەممە یارییە دواخراوەکە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button