ئاسیائەفریقاسعوودیەگرنگترین

وادەی بەڕێوەچوونی جامی سەلمان ئاشکرا دەکرێت

جارێکی دیکە نەسڕ دەیباتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی جامی عەرەب بۆ یانە پاڵەوانەکان کە ناوەکەی بۆ جامی سەلمان گۆڕاوە، دەستیانپێکردووە.

رۆژنامەی ریازییەی سعوودی بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی میسڕ ئامادەیی دەربڕیوە پاڵەوانیەتییەکە لە میسڕ بکرێت، بەڵام بەهۆی بەشداریکردنی هیلالی سعوودی، ئەهلی میسڕی، عەینی ئیماڕاتی، ویدادی مەغریبی و تەرەجی تونسی لە مۆندیالی یانەکان، پاڵەوانیەتییەکە لە کۆتاییەکانی مانگی یۆلیۆ/تەمووز بەڕێوەدەچێن.

پاڵەوانیەتییەکە بەبەشداری 25 یانەی عەرەبی بەڕێوەدەچێت و قۆناخی پاڵاوتنی یانەکانی سۆماڵ، جیبۆتی، دوورگەکانی قەمەر، سوودان، مۆریتانیا و یەمەن لە قاهیرە دەکرێن و دواتر ژمارەی یانەکان دەبێتە 16 و بەسەر چوار کۆمەڵە دابەش دەکرێن.

نەسڕی سعوودی لە هاوینی ساڵی 2023 جامەکەی بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدەستهێنا، دوای بردنەوەی یاریی کۆتایی لە هیلال.

بابەتی زیاتر

Back to top button