ئاسیاسعوودیەگرنگترینمۆندیالی یانەکان

یەکلاییبووەوە؛ فیفا بە فەرمی وەڵامی بەشداریکردنی نەسڕ لە مۆندیالی یانەکان دەداتەوە

وردەکارییەکان لەم راپۆرتەدا بخوێنەوە

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بە فەرمی بەشداریکردنی نەسڕی سعوودی لە مۆندیالی یانەکانی داهاتووی یەکلاییکردەوە.

دوای دوورخستنەوەی لیۆنی مەکسیکی لە پاڵەوانیەتییەکە، ئێستا هەمووان چاوەڕێی ناسنامەی یانەی جێگرەوەن و دەنگۆی زۆریش بڵاوکراونەتەوە.

گروپێکی وەبەرهێنان خاوەنی هەردوو یانەی پاچووکا و لیۆنی مەکسیکییە، ئەمەش پێچەوانەی رێنمایی و رێساکانی فیفایە، بۆیە لیۆن دوورخرایەوە.

مۆندیالی یانەکان لە 15ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات  و فیفا ئامادەکاری بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی یانەکە دەکات.

رۆژنامەی ریازییەی سعوودی لە زاری بەرپرسێکی باڵای فیفا بڵاویکردووەتەوە، رێساکانی پاڵەوانیەتییەکە زۆر روونن و نابێ دوو یانەی وڵاتێک بەشداری مۆندیالی یانەکان بکەن، تەنیا بەو مەرجەی لە ساڵانی 2021 تاوەکو 2024 نازناوێکی لەسەر ئاستی کیشوەر بەدەستهێنابێت.

سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە، ئاسیا خاوەنی چوار کورسییە و هیلال نوێنەرایەتی سعوودیە دەکات، بەمەش نەسڕ ناتوانێت بەشداری پاڵەوانیەتییەکە بکات.

بڕیارە لە 10 رۆژی داهاتوودا، فیفا ناوی یانەی جێگرەوەی لیۆن ئاشکرابکات و یانەکە راستەوخۆ دەچێتە کۆمەڵەی چوارەم، شانبەشانی چێڵسی، فلامێنگۆ و تەرەجی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button