
یاریگا –
دۆمینیک سۆبۆسلای هەنگاری و ئەستێرەی لیڤەرپوول گاڵتە بە ئاردا گولەری تورکی دەکات.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی خولی B نەیشنزلیگ، هەڵبژاردەی هەنگاریا بووە میوانی هەڵبژاردەی تورکیا و یارییەکە 3-0 بە بردنەوەی تورکیا کۆتایی هات.
ئاردا گولەر لە خولەکی 39 گۆڵی دووەمی تورکیای کرد، بەڵام لەگەڵ دۆمینیک سۆبۆسلای گرژی لەنێوانیان دروست بوو، هەندێک دەمەقاڵێیان کرد و گولەر بە پەنجەی دەستی ئاماژەی بێدەنگبوونی بۆ ئەستێرە هەنگارییەکە کرد.
ئاماژەکەی گولەر هەرزوو بووە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، لەبەرامبەردا سۆبۆسلای بەهۆی ئەو دەماقاڵێیە گاڵتە بە یاریزانە تورکیەکە دەکات.
هەژمارێک لە ئینستاگرام وێنە و ڤیدیۆی ساتی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە، سۆبۆسلایش لە کۆمێنتی پۆستەکە نوسوییەتی “1088” کۆمێنتەکەش توانجدان و گاڵتەپێکردنە بە ئاردا گولەر، چونکە یاریزانەکەی ریال مەدرید لەم وەرزە تەنیا 1088 خولەک یاریی کردووە.