
یاریگا –
جیابوونەوەەی تیاگۆ مۆتا و یوڤێنتوس هەروا بەبێ کێشە تێنەپەڕیوە، بەڵکوو مشتومڕ تا ئاستی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا روویداوە.
لە چەند کاتژمێری رابردووا یوڤێنتوس دوورخستنەوەی مۆتای راگەیاند و دەستبەجێ لە شوێنەکەشی ئیگۆر تودۆری کرواتی دەستنیشانکرد.
فەرمی؛ یوڤێنتوس راهێنەری نوێی ناساند – Yariga
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گازێتای ئیتاڵی، کۆتا هەفتەکانی نێوان خانمە پیرەکە و تیاگۆ رووی لە خراپیی کردووە. بەتایبەت دوای یارییەکەی فیورێنتینا لە 16ی مانگی رابردوو کە 3-0 شکستیان بە یۆڤی هێنا.
گازێتا زانیویەتی کە دوای یارییەکە کریستیانۆ جیونتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی و مۆتا کۆبوونەتەوە. بەڕێوەبەری یانەکە رەخنەی زۆری لە راهێنەرەکە گرتووە لەپای نەبوونی هیچ کاردانەوەیەک بە تیمەکەوە لە بارودۆخە سەختەکاندا.
هەر بەپێی گازێتا، لە مشتومڕەکەیاندا جیونتۆلی بە مۆتای وتووە “شەرمەزارم کە تۆم وەک راهێنەر هەڵبژارد.”
سەرباری هەواڵەکەی گازێتا، هێشتا هیچ شتێ لە زاری مۆتاوە نەوتراوە سەبارەت بە رووداوەکانی پشتەوەی پەردە بۆ زانینی ئاستی ناکۆکییەکانی لەگەڵ کارگێڕی یانەکە.