
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ئیگۆر تودۆری کڕواتی وەک راهێنەری نوێی یوڤێنتوس دەستنیشانکرا.
ماڵپەڕی فەرمی یوڤێنتوس بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی تیاگۆ مۆتا لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخراوەتەوە و لەشوێنی ئەو ئیگۆر تودۆر وەک راهێنەری نوێی یانەکە دیاریکراوە.
Igor Tudor è il nuovo allenatore della Prima Squadra Maschile. Bentornato, Igor!
Il Club ringrazia Thiago Motta e tutto il suo staff per la professionalità dimostrata e per il lavoro svolto in questi mesi con passione e dedizione, augurando loro il meglio per il futuro.
— JuventusFC (@juventusfc) March 23, 2025
یانە ئیتاڵییەکە سوپاسی تیاگۆ مۆتا و ستافەکەی دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
یوڤێنتوس دوو یاریی لەسەریەک بەرامبەر ئاتالانتا و فیۆرێنتینا دۆڕاند و کۆی دۆڕانەکانی ئەم وەرزەی لە سێریای بۆ سێ یاریی بەرزکردەوە. بیانکۆنێری زۆرترین یەکسانبوونی لەم وەرزەدا هەیە و لە کۆی 29 یاریی 13 جار یەکسانبووە.
یوڤێ لەگەڵ مۆتا لە چامپیۆنزلیگ و جامی ئیتاڵیا دوورخرایەوە و لە سێریا ئەی خەریکە لە چوار پلەی یەکەم دووردەکەوێتەوە و ئێستا لە پلەی پێنجەمدایە. یوڤێنتوس لە 29ی ئەم مانگە و لەدوای تەواوبوونی پشووی فیفا، رووبەڕووی جێنوا دەبێتەوە.