گرنگترینمۆندیالی 2026

رۆناڵدۆی دیاردە ئامۆژگارییەکی نێیمار دەکات؛ ئەگەر ئەم کارە بکەی بۆ مۆندیالی 2026 دەبیتە گەردەلوول

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدۆی دیاردە ئامۆژگارییەکی نێیمار دەکات و دەڵێت ‘ئەگەر ئەم کارە بکەی بۆ مۆندیالی 2026 دەبیتە گەردەلوول’.

رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما هێرشبەری پێشووی بەڕازیلی کە بەنیازە خۆی بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەربژێر بکات، لەمیانی پۆدکاستێکی رۆژنامەی A BOLAـی پۆرتوگاڵی دەڵێت :’من بۆ مۆندیالی داهاتوو متمانەم بە نێیمار هەیە، ئەو بەهرەیەکی ناوازەی هەیە، بەڵام پێویستە ئەو قوربانی بۆ خۆی بدات’.

هەروەها رۆناڵدۆ دەشڵێت :’هێشتا ساڵێک مۆندیال ماوە، بۆیە پێویستە نێیمار قوربانی بدات، ئەمە دەوەستێتە سەر خوودی خۆی، ئەگەر نێیمار قوربانی بدات و خواردن و راهێنان و خەوی رێکبخاتەوە، دڵنیام دەتوانێت لە مۆندیالی داهاتوو سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات، ئەگەر وەکو گەردەلوول گەیشتە مۆندیالی داهاتوو ئەوا چانسی ئێمە زۆر دەبێت’.

رۆناڵدۆ نازاریۆ لە لێدوانێکی دیکەی لەم چەند رۆژەدا رایگەیاندبوو :’یەکێک لەو شتانەی لەژیانم لێی پەشیمانم، پەیڕەونەکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروستی هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە’.

نێیمار تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە جامی جیهانی بۆ بەڕازیل بباتەوە، کە رۆناڵدۆ مۆندیالی 1996 و 2002ـی لەگەڵ سێلیساو بەدەستهێنا و لە مۆندیالی 2002 لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بووە گۆڵکار، کە لەو کاتەوە سێلیساو جامی جیهانی بەرز نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button