عێراقکوردستان

هۆکاری یەکسان بوونەکەی پێشمەرگەی سلێمانی بزانە

گازی باکوور بە سەرکەوتن دەستی بە قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق کرد

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی لە دوا خولەکی یاریی گۆڵی یەکسان بوونی لێکرا و گازی باکووریش سەرکەوتنێکی گرنگی بە دەستهێنا.

لە گەڕی 20ـی یەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی بەرامبەر جۆلان یاریی کرد و یارییەکەش 1 _ 1 کۆتایی هات، لەم یارییەدا پێشمەرگە لە دواخولەکی یارییەکە گۆڵی یەکسان بوونی لێکرا، پێشمەرگەی سلیمانی بۆ ئەم یارییە گرنگە لە توانای شەش یاریزانی بێبەش بوو، هەریەک لە عەبدولڕەحمان مامۆنی و میران محەمەد و عەبدوڵاسامر و ئیبراهیم سەباح بە هۆی پێکانەوە نەیانتوانی بەشداری بکەن.

ئاریان جەوهەر ئەستێرەی پێشمەرگەی سلێمانی وێڕای هەبوونی ناوی لە یاریزانە یەدەگەکان چەند رۆژێکە بەهۆی نەخۆشیەوە بەشداری مەشقەکانی نەکردبوو، دانا کامەرانی هێرشبەری تیپەکەش بەهۆی بریاری دەستەی راهێنەرانەوە ئەم یارییە بەشداری نەکرد. پێشمەرگەی سلێمانی بە 23 خاڵ لە ریزبەندی 15ـەی خولەکە مایەوە، گەڕی داهاتووش لە بەغدا دەبێتە میوانی سناعە.

گازی باکوور لە یاریگای خۆی بە سەرکەوتن دەستی بە قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق کرد، بە راهێنەرایەتی رەوەند عەبدولخالق گاز 2 _ 0 لە مەسافی بردەوە، وێڕای سەرکەوتنی لەم یارییە گازی باکوور لە ریزبەندی 17ـەم مایەوە بە 21 خاڵ، گەڕی داهاتوو لە یارییەکی بەهێزدا دەبێتە میوانی ئەمانەی بەغدای خاوەن ریزبەندی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button