ئیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ: ئەگەر ئێمباپێ ئەمە بکات چەند باڵۆن دۆرێک دەباتەوە

Yariga App

یاریگا –

مۆدریچ ستایشی ئێمباپێ دەکات و دەڵێت ‘ئێمباپێ یەکێکە لە باشترین ئەو یاریزانانەی لەژیانمدا بینیبێتم، بە مەرجێک دەتوانێت چەند باڵۆن دۆرێک بباتەوە’.

لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدرید کە لەم چەند رۆژە لە نەیشنسلیگ رووبەڕووی کیلیان ئێمباپێ بووەوە، لە دیمانەیەکی لەگەڵ بەرنامەی بەناوبانگی Téléfoot لە کەناڵی TF1ـی فەڕەنسی لەبارەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دەڵێت :’ئێمباپێ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، لەتوانایدا هەیە هەندێک شت بکات کە بە کەس ناکرێت، ئەوەی زۆر سەرنجم رادەکێشێت کەسایەتییەکەی و هەڵسوکەوتەکەیەتی، یاریزانێکی نایاب و خاکەرایە، بەردەوام هاوڕێیەکانی بەپێکەنین دەخات و یارمەتییان دەدات’.

مۆدریچ دەشڵێت :’وادەردەکەوێت لە یەکەم وەرزیدا لە ریال مەدرید باشترین ائستی خۆی پێشکەش ناکات، کەچی 30 گۆڵی کردووە، بیهێنە پێش چاوت ئەگەر لە باشترین ئاستیدا بێت ئاخۆ چەند گۆڵ دەکات، ئێمباپێ لە باشترین ئەو یاریزانانەیە لە ژیانمدا بینیبێتم’.

پێشتر ئێمباپێ گوتبووی داوا لە مۆدریچ دەکەم چۆنییەتی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆرم فێر بکات، ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید لەمبارەیەوە دەڵێت :’داوای لێدەکەم لەسەر یارمەتیدانی ریال مەدرید لە بردنەوەی یارییەکان بەردەوام بێت، من دڵنیام ئەگەر لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت، نەک هەر جارێک بەڵکو چەند جارێک خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە’.

مۆدریچ پێشتر ساڵی 2018 خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە و لە ئەنجامی دەنگدانەکان بەپێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئانتوان گریزمان کەوتەوە، کە لەو ساڵەدا ئێمباپێ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و خەڵاتی کۆپای بۆ باشترین یاریزانی لاوی ساڵ بەدەستهێنا و لە پاڵ لوکا لە رێوڕەسمەکە ئامادەبوو.

From left to right -- Luka Modric, Ada Hegerberg and Kylian Mbappe

بابەتی زیاتر

Back to top button