
یاریگا –
بۆیەکەمجار لە مێژوودا دوای 18 یاری لەسەریەک، ریال مەدرید لە کلاسیکۆی خانمان لە بارسێلۆنای بردەوە.
لە گەڕی بیست و سێیەمی لالیگای خانمان، ریال مەدرید بۆیەکەمجار لە مێژوودا لە بارسێلۆنای بردەوە، کە لە 18 کلاسیکۆی رابردوودا خانمانی بلاوگرانا سەرجەم کلاسیکۆیەکانیان بردبووەوە، خانمانی ریال مەدرید 3-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا، کە کارۆلین ڤیێر لە خولەکی 87 و 94 بە دوو گۆڵی زێڕین سەرکەوتنی بۆ مێرەنگی بەدەستهێنا.
خانمانی ریال مەدرید کە لەوەتەی ساڵی 2020 دامەزراوەن، لەکۆی 18 یاریی کلاسیکۆ دووچاری 18 دۆڕان ببوون، بۆیەکەمجار یاریی کلاسیکۆیان بردەوە، کە یارییەکە لە یاریگای لویس کۆمپانیس بە ئامادەبوونی زیاتر لە 35 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو.
ریال مەدرید بەو بردنەوەیە لە لالیگای خانمان لە پلەی دووەم بووە خاوەنی 59 خاڵ و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە.