ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

بۆچی فابریگاس سەردانی ریال مەدرید و کارلۆ ئەنچیلۆتی کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

فابریگاس بۆ دوو کاری تایبەت و پێویست سەردانی ریال مەدرید و کارلۆ ئەنچیلۆتی کردووە، راهێنەرەکەی کۆمۆ داوای هاوکاری لە راهێنەرە ئیتاڵییەکە کردووە.

رۆژنامەی ABCـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سیسک رابریگاس راهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵی سەردانی یاریگای ڤالدێبێباسی کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوەی چاوی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی بکەوێت، لەبارەی سێ یاریزانی لاوی یانە مەدریدییەکە گفتوگۆی لەگەڵ بکات.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، سیسک فابریگاس لەپێناوی رازیکردنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ مانەوەی نیکۆ پاز لە یانەی کۆمۆ چووەتە مەدرید، داوای لە راهێنەرەکەی ریال مەدرید کردووە، رەزامەندیی بدەن نیکۆ پاز هەر لە کۆمۆ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە وەرزی داهاتوو لە یانەکەی سێریا ئەی بمێنێتەوە.

Cesc Fábregas, posando para ABC tras la entrevista

هاوینی رابردوو نیکۆ پاز بەرامبەر 6 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە روویکردە ریزەکانی کۆمۆ، بەڵام یانە مەدریدییەکە دەتوانێت لە ساڵەکانی 2025 یان 2026 یان 2027 دووبارە ئەو یاریزانە لاوە ئەرجەنتینییە بکڕێتەوە، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخی نیکۆ پاز 20 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ئەنچیلۆتی رازی بووە وەرزی داهاتوو پاز لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، کە ئینتەر میلانیش لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، ئەنچیلۆتی رازی بووە تاوەکو هاوینی 2026 پاز لە کۆمۆ بمێنێتەوە.

فابریگاس جگە لە هێشتنەوەی نیکۆ پاز، دەیەوێت سێ یاریزانی ریال مەدرید کاستییا بگوازێتەوە ریزەکانی، داوای هەریەکە لە گۆنزالۆ و جاکۆبۆ رامۆن و چیما ئاندرێسی کردووە.

Nico Paz of Como 1907 looks on during the Serie A match between Como 1907 and ACF Fiorentina at Stadio G. Sinigaglia on November 24, 2024 in Como, Italy. (Photo by Marco Luzzani/Getty Images) (Inter, Ancelotti/Real Madrid buy-back links)

جۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی رایگەیاندووە، فابریگاس لەوەتەی رۆژی پێنجشەممەوە لە ڤالدێبێباسە، سەردانی مەدریدی کردووە بۆ ئەوەی لە ئەنچیلۆتی فێر بێت و لە بواری راهێنەرایەتی زیاتر خۆی پێبگیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەنچیلۆتی خۆی میوانداریی فابریگاسی کردووە، راهێنەرە ئیسپانییەکە کە لە سەرەتای کاروانی راهێنەرایەتیدایە، دەیەوێت سوود لە ئەزموون و بیرۆکەکانی ئەنچیلۆتی وەربگرێت، بۆیە چەند رۆژێکە لە ڤالدێبێباس لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵییەکەیە و دەیەوێت شوێنپێی ئەو راهێنەرە بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button