
یاریگا –
لە چەند رۆژی رابردوووە ناوی مانوێل ئاکانجی لە تەنیشت ریال مەدرید دەبیسترێت، کە رەنگە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو بێت.
ئەو یاریزانە سویسرییە تەمەن 29 ساڵە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تا ساڵی 2027 بەردەوامە. هەرچەندە ئێستا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید تووشی بوو لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە، بەبێ گوێدانە ئەم پێکانە، هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاکانجی بەدوای ئەزمونێکی نوێ و ژینگەیەکی نوێدا دەگەڕێت، ئەمەش رەوتێکە لەنێو یاریزانانی سەردەمی پێپ گواردیۆلادا لە مانچێستەر سیتی پەرەی سەندووە.
لەگەڵ ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری زۆر لە یانەکەدا رووبدات، ئاکانجی لەنێو ئەو کەسانەدایە کە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە. بەڵام رۆژنامەی مارکا سەبارەت بەم گواستنەوەیە نووسیویەتی، ریال مەدرید بڕیاریداوە بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکەی نەکات.
🚨 NEW: Manuel Akanji was offered to Real Madrid, but he does NOT fit in the strategy. @jfelixdiaz pic.twitter.com/SahLiY9nRZ
— Madrid Xtra (@MadridXtra) March 22, 2025
ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ستراتیجی دامەزراندنی یانەکە سەرنجی لەسەر هێنانی بەهرەمەندە لاوەکانە کە بتوانن لانیکەم بۆ ماوەی 10 ساڵ خۆیان جێگیر بکەن. یانیش بەدوای ئەو یاریزانانەدا دەگەڕێن کە گرێبەستەکانیان نزیکە لە تەواوبوون، هاوشێوەی شێوازی بەدواداچوونیان بۆ ئەلێکساندەر ئارنۆڵد.
ئاکانجی، تەمەنی 29 ساڵە کە گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ سیتی هەیە، لەگەڵ ستراتیجی یانە ئیسپانییەکەدا ناگونجێت و لە هەوڵدانی بۆ پەیوەندی کرد بە مێرەنگی شکست دەهێنێت.