ئیسپانیا

بەهای پێدری لە ترانسفێرمارکێت بە شیوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

بەها: 120 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

بەهای پێدری بە گویڕەی ترانسفێرمارکێت گەیشتە 120 ملیۆن یۆرۆ، کە ئەمە بەرزترین ژمارەی پێوانەیی تایبەت بە یاریزانەکەیە بەمەش خۆی لە لامین یامال نزیک کردەوە.

بێ گومان پێدری لەدوای پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە لە باشترین فۆرمی کاروانی پیشەگەری خۆیدایە. لە وەرزی یەکەمیدا یارییەکی نایابی کرد، بەڵام ئەوەی ئێستا لە ژێر دەستی هانسی فلیکدا بەدەستی هێناوە بێ وێنەیە.

ئەزمون و پێشکەوتنی زیاتر وایکردووە لە ریزی باشترین یاریزانانی ناوەڕاستی جیهاندا بێت. بۆ بارسێلۆنا یاریزانێکی گرنگە؛ هێرشەکان رێکدەخات، کۆنتڕۆڵی یارییەکە دەکات، هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ هاوڕێکانی دەکات و وەک یاریزانێکی سەرەکی لە بەرگریدا کاردەکات.

بارسێلۆنا بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەیان دەیزانێت و بەم هۆیەشەوە لەم دواییە گرێبەستەکەیان درێژکردەوە. جگە لە فۆڕمی تاکەکەسی نایابی، ئاستی تیمیشی نایاب و سەرنجڕاکێشە؛ تیپەکەی فلیک لە هەر سێ پاڵەوانەتیدا زیندووە، بەهۆی ستایلی یاریی کردنیەوە ستایش دەکرێت و بووەتە ئامێری گۆڵکردن.

هەر لەبەر ئەم هۆکارانە بەهای پێدری لە دوایین هەڵسەنگاندنی “ترانسفێرمارکێت”دا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئەو یاریزانە بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ گەیشتووەتە بەرزترین ژمارەی پێوانەیی تایبەتی خۆی. لە مانگی کانوونی یەکەمەوە 20 ملیۆن یۆرۆ گەشەی کردووە و رۆژانە لە بەنرخترین یاریزانی بارسێلۆنا نزیک دەبێتەوە کە لامین یامالە بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ.

بەهای پێدری گەشەی سەندووە و بە پێچەوانەوە بەهای گاڤی دابەزیوە. بەهۆی ئەوەی زیاتری کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگە و دوای پێکان نەگەیشتووەتەوە باشترین ئاستی خۆی، بەهای گاوڤی لە 80 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە. هەروەها بەبەراورد بە مانگی کانوونی یەکەم، بەهای هەریەک لە ئەنسو فاتی و ئاراوخۆ و کریستینسن 5 ملیۆن یۆرۆ و ئێریک گارسیا 3 ملیۆن یۆرۆ کەمیکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button