
یاریگا –
ئەندرسۆن دیکۆ، بەڕێوەبەری گواستنەوەکانی بارسێلۆنا، چاوی لەسەر ڤاندێرسۆنی بەهرەمەندی بەڕازیلی و یانهی مۆناكۆی فهڕهنسیه.
دیکۆ لە سەردەمی راوێژکاری یانەی بارسێلۆنا چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ئەگەر ئەو بڕیارە بەتەنها به دەستی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا بوایە، ڤاندەرسۆن لە زستانی 2022وه كه هێشتا یاریزانی یانهی گریمیۆ بوو درێسی یانه کاتالۆنیهكهی دهپۆشی پێش ئهوهی به بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ رووبكاته مۆناكۆ.
دیکۆ کە بە چاوی پڕ لە بەهرە ناسراوە، هێشتا ئارهزووی گواستنهوهی ئهم یاریزانه دهكات كه ئێستا تهمهنی بووته 23 ساڵ و بووەتە یاریزانێکی پێگەیشتوو لە خولی فەرەنسا، ئەمەش بە روونی دەرکەوت کە بەم دواییە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیلی لەبەردا بوو و بە سەرکەوتوویی مەترسییەکانی لویس دیازی ئەستێرەی لیڤەرپوولی لە کاتی یارییەکهی بەرامبەر کۆڵۆمبیا کەمکردەوە.
🔴 Noticia SPORT
✈️ Vanderson, el avión que quiere Deco
✍️ @joaquimpiera https://t.co/zi6nzUW1at
— Diario SPORT (@sport) March 22, 2025
رۆژنامهكه ئاماژهی بهوهشكدرووه، بڕیارەکانی ئێستا لە بارسێلۆنا تاکلایەنە نادرێن، دیکۆ هانزی فلیکی راهێنەری لە دیدگای خۆی ئاگادارکردەوە و رێککەوتن لەنێوان ستافی تەکنیکی و راهێنەره ئەڵمانیهكه كراوه، بهڵام بهشێك له یانهكه پێیان وایه یاریزانێکی باڵ بگوازێتەوە کە ئەزموونی یاریکردنی لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا هەبێت.
ههروهها رۆژنامهمه دهڵێت: لە ناوخۆی یانهكه وەک یاریزانێک هەڵدەسەنگێندرێت کە تایبەتمەندی هاوشێوەی دانی ئەلڤێسی بەرگریکاری پێشووی یانهكهی هەیە، وەک بهرگریكارێك له رووی هێرشبهریشهوه زۆر باشه خاوەنی تاکتیکی و توانای وەرگرتنەوەی تۆپ و خوێندنەوەی جوڵەکانی بهشی کۆتایی یاریگای ههیه.
رۆژنامهكه ئاماژهی بهوهشكردووه، بارسێلۆنا بە بێدەنگی دەستی کردووە بە جووڵە لە رێگەی کەناڵەکانی خۆیەوە بۆ ئەوەی مۆناکۆ رازی بکات گرێبەستەکە قبوڵ بکات، بە تایبەت کە یانە فەرەنسییەکە ئامادە نییە بە ئاسانی لە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی جیاببێتەوە.
بەڵام ئەوەی چانسی بلاوگرانا بەهێزتر دەکات، خواستی یاریزانەکەیە كه دهیهویت درێسی یانه كاتالۆنیهكه بپۆشێت، هەروەها ئامادەیه قوربانیدانی بدات بۆ ئهوهی ببێته یاریزانی بارسێلۆنا.
لهوانهیه سیاسەتی گواستنەوەی بارسێلۆنا لەسەر بنەمای چەندایەتی نەبێت، بەڵکو لەسەر کوالیتی بێت، چونکە یانەکە بەدوای ئەو یاریزانانەدا دەگەڕێت کە بەها زیاد بکەن بەبێ ئەوەی سازش لەسەر پڕۆژەی لاوانی یانهكهی بکات.
لەم چوارچێوەیەدا ڤاندەرسۆن وەک بژاردەیەکی ستراتیژی درێژخایەن سهیر دهكرێت، کە لهوانهیه لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی یاریزانە باڵهكانی بەڕازیل بنووسێتهوه کە جێپەنجەی خۆیان لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا بەجێهێشتووە.