ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دی ماریا دوای سێرجیۆ رامۆس دەکەوێت؟

بە توندی وەڵامدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا لە چەند یانەیەکی ئەمریکا و مەکسیک داواکراوە، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا.

دی ماریا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئەم وەرزەی بێنفیکا، لە کۆی 32 یاریدا 14 گۆڵی کردووە و ئێستا بووەتە ئامانجی کڵەب ئەمێریکای مەکسیکی.

گرێبەستی ئێستای دی ماریا لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە بەسەردەچێت. دوای دوورخستنەوەی یانەی لیۆن لە مۆندیالی یانەکان، ئەگەرێکی گەورە هەیە، کڵەب ئەمریکا لە شوێنی لیۆن دابندرێت، هەربۆیە یانە مەکسیکییەکە چاوی بڕیوەتە دی ماریا.

دی ماریا لە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیادا، وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە

جارێکی دیکە درۆ لەسەر من بڵاودەکەنەوە، شەرمەزارییە بەمشێوەیە بابەتم لەسەر دروست بکەن.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، دی ماریا 145 یارییکردووە و خاوەنی 31 گۆڵە. یەکەم یاریی لە ساڵی 2008 لەگەڵ ئەرجەنتین کرد و دوا یاریشی دوای بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمێریکای ساڵی رابردوو بوو.

دی. ماریا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی مێژوو، تاوەکو ئێستا 37 نازناو و پاڵەوانیەتی بردووەتەوە و دیارترینیان بردنەوەی مۆندیالی 2022 بوو. هەروەها لەگەڵ ریال مەدرید چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و لە فەڕەنسا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بووەتە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button