
یاریگا –
ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر یانەکەیدا بەهۆی پێشێلکردنی رێسا داراییەکانی پرێمەرلیگەوە هاته ده‌نگ.
شه‌وی رابردوو لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2026 هالاند سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد و بە ئەنجامی 5-0 لە مۆڵدۆڤایان بردەوە.
هجمة منظمة من النرويج تنتهي بتوقيع القناص هالاند في شباك مولدوفا! 🔥⚽
#هالاند #النرويج #تصفيات_كأس_العالم_2026 pic.twitter.com/y8kTph8tym
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) March 22, 2025
له‌وانه‌یه مانچێستەر سیتی رووبەڕووی سزای قورس ببێته‌وه، ئه‌ویش به لێبرینی ژماره‌ی خاڵه‌كان و سزای دارایش بدرێت، تەنانەت ئەگەری دابەزینی بۆ چامپیۆنز شیپش هه‌یه ،ئه‌مه‌ش بەهۆی پێشێلکردنی رێسا داراییەکانی پریمەرلیگ.
هالاند لەم دواییانەدا گرێبەسته‌كه‌ی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی تاكو هاوینی 2034 نوێكرده‌وه، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی درێژبوونەوەی ماوەی گرێبەستی نائاسایی لە بازاڕی گواستنەوە.
ئەستێرە نەرویجییەکە بە رۆژنامەی فۆتبۆڵ نۆرجی نەرویجی راگەیاندووە،
ترسم لە هیچ سزایەک نیه بەسەر مانچێستەر سیتی بسه‌پێت.
یاریزانه‌كه گوتیشی،
دیارە من لەوە ناترسم ئەگەر گرێبەستێک بۆماوه‌ی 9 ساڵ واژۆ بکەم ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت فشاره ده‌خرێته سه‌ر یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه هه‌بێت، پیم وایه هیچ كارێكی نایاسایی له كاره‌كانی یانه‌كه نیه.
هالاند لە هاوینی 2022 لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و لە دوو وەرزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی جگە لە نازناوی پریمەرلیگ نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.