گرنگتریننەیشنزلیگ

پریڤیوی یاریی ئەڵمانیا V ئیتاڵیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای سیگنال ئیدونا پارک میوانداری ئیتاڵیا بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەگی كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە یاریی چوون لە یاریگای سان سیرۆ ئەڵمانیا ریمۆنتادای بەرامبەر ئیتاڵیا كرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێ بردەوە.

لە مێژوودا هەردوو هەڵبژاردە 38 جار رووبەروو بوونەتەوە لە 15 یارییدا ئیتاڵیا براوە بووە و ئەڵمانیاش 11 یاریی بردووەتەوە و لە دوازدە یارییش یەكسان بوون.

ئیتاڵییەكان لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان 59 گۆڵیان كردووە و ئەڵمانیاش55 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بەهۆی پێكانەوە مانشافت بانگهێشتی هەریەك لە كای هاڤێرتز، فلۆریان فیرتز و تێر شتیگن نەكردووە.

ئیتاڵیاش بە بێ ریكاردۆ كالافیۆری، دی ماركۆو ریتیگوی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەڵمانیا

باومان

كیمیچ، جۆناسان  تا، رودیگەر، میتوڵشتێت

گڕۆس، گۆرێتزكا

سانێ، موسیالا، لێفیڵینگ

كلیندێنست

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیتاڵیا

دۆناروما

دی لۆرێنزۆ، بۆونگێرنۆ، باستۆنی

بێلانۆڤا، بارێلا، فراتێسی ، تۆنالی، یودۆگی

كین، راسپادۆری

بابەتی زیاتر

Back to top button