ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانە بە توندی رکابەری لەسەر هیوسن دەکەن

ئەستێرە ئیسپانییەکە سەرنجی هەمووانی راکێشاوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئامادەیە بۆ گواستنەوەی دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمس، رکابەری ریال مەدرید بکات.

بەرگریکاری لاوی ئیسپانی بووەتە جێ باس و خواسی یانە گەورەکانی ئەوروپا، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە و بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا هیوسن یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ لا ڕۆخا بەرامبەر هۆڵەندا کرد.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هیوسنی دەستپێکردووە، بەڵام چێڵسی بە توندی هاتووەتە سەرهێڵ و لەوانەیە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی خەرج بکات.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، هیوسن ریالی مەدریدی کردووەتە بژاردەی یەکەمی خۆی لە هاوینی داهاتوودا، پەیوەندی بە یانەکە دەکات.

هەرچەندە هیوسن لە دایک و باوکێکی هۆڵەندی لە ئەمستردام لەدایکبووە، بەڵام لە ساڵی 2024 وڵاتینامەی ئیسپانیای وەرگرت و یەکەم یاریشی بەرامبەر ئەو وڵاتەبوو کە تیایدا لەدایکبووە.

پێشبینی دەکرێت ئەمشەو هیوسن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ بەرامبەر هۆڵەندا سەرەکیبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button