گرنگتریننەیشنزلیگ

پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V هۆڵەندا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەروو دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای مێستایا میوانداری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەگی كۆتایی نەیشنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە یاریی چووندا هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یاریگای فاینۆرد میوانداری هەڵبژاردەی ئیسپانیای كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

لە مێژوودا هەردوو هەڵبژاردە 14 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە شەش یاریی هۆڵەندا براوە بووە و لە پێنج یارییش ئیسپانیا، سێ یارییش یەكسان بوون.

هۆڵەندا لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان 21 گۆڵی كردووە و ئیسپانیاش 20 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئیسپانیا لە تواناكانی پاو كوبارسی و فێران تۆرێس بێبەش دەبێت و بەشداریكردنی رۆبن لی نۆرماند گومانی لەسەرە.

هۆڵەندا بە بێ سخاوتن، جۆرێل هاتۆ، ریان گراڤینبێرخ و دومفریس بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیسپانیا

سیمۆن

پۆرۆ، لی نۆرماند، هیوسن، كوكۆرێیا

پێدری، زوبیمێندی، رویز

یامال، مۆراتا، ویلیامس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هۆڵەندا

ڤیربروغن

فریمپۆنگ، ڤان هیكی، ڤان دایک، خێرترۆودا

رێندێرس، دی یۆنگ

سیمۆنس، كلۆیڤێرت، خاكپۆ

دێپای

بابەتی زیاتر

Back to top button