گرنگتریننەیشنزلیگ

پریڤیوی یاریی پۆرتوگال V دانیمارک؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەدا هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی دانیمارک دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریگای خۆزێ ئالڤالادی میوانداری دانیمارک بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەگی كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە یاریی چووندا هەڵبژاردەی دانیمارک لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆرتوگالی كرد و یارییەكەشی بە تاكە گۆڵێكی راسموس هۆیلوند هێرشبەری مانچێستەر یونایتد بردەوە.

هەردوو هەڵبژاردە لە مێژوودا 17 جار رووبەروو بوونەتەوە، لە 11 یاریی پۆرتوگال براوە بووە و لە چوار یارییش دانیمارک و دوو یاریش یەكسان بوون.

پۆرتوگال لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان 32 گۆڵی كردووە و دانیماركیش 19 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

رۆبێرتۆ مارتینێز دوای شكستەكەی یاریی چوون دەیەوێت گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەیدا بكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشەنگی هێڵی هێرشبەری پۆرتوگال دەكات.

دانیمارک لە تواناكانی میكێل دامسگارد و هۆیبێرگ بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پۆرتوگال

كۆستا

دالۆت، دیاس، ئیناسیۆ، مێندێس

ڤیتینیا، نێڤێس

نیتۆ، فێرناندێس، لیاو

كریستیانۆ رۆناڵدۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی دانیمارک

شمایكڵ

كریستێنسن، ئاندێرسن، ڤێستایۆر، مالێیا

یولێمان، نۆرگارد

ئیساكسن، ئێریكسن، سكۆڤ ئۆڵسن

هۆیڵوند

بابەتی زیاتر

Back to top button