
یاریگا –
قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق دەست پێدەکاتەوە و پێشمەرگەی سلێمانی یاریی لووتکە لە یاریگای خۆی دەکات.
یەک شەممە ( 23ـی ئاداری 2025 ) گەڕی 20ـو یەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق دەست پێدەکاتەوە، پێشمەرگەی سلێمانی بە تەواوی یاریزانەکانی لە یاریگای خۆی رووبەڕووی جۆلان دەبێتەوە، ئەم یارییە بۆ پێشمەرگە یاریی لووتکەیە و گرنگی تایبەتی هەیە چونکە جۆلان بە 33 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت، پێشمەرگەی سلێمانیش بە 22 خاڵ لە ریزبەندی 15ـەم دێت، بەبردنەوەی لەم یارییە ریزبەندییەکانی دواوە جێدەهێڵێت و بەرەو کێبڕکێی ریزبەندی سەروو هەنگاو دەنێت.
گازی باکوور لە دۆخێکی خراپدا لە یاریگای خۆی بەرامبەر مەسافی یاریی دەکات، بۆ ئەم یارییە دانا مستەفای هێرشبەری گازی باکوور بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی کە دانا پێکانەکەی کەمێک قورسە و بۆ دوو یاریی داهاتووش راهێنەری تیپەکە ناتوانێ پشتی پێ ببەستێت و لە پێکانەکەی چاک نابێتەوە، گازی باکوور 18 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 17ـەم دێت و مەسافیش بە 24 خاڵ لە ریزبەندی 11ـەی خولی نایابی عێراق دێت.
خشتەی یارییەکانی گەڕی 20ـی خولی نایابی عێڕاق