
یاریگا –
خولە نێوخۆییەکانی وڵاتان، بەتایبەت پێنج خوله بەهێزەکەی ئەوروپا نزیکتر دەبێتە لە هەفتەکانی کۆتایی، هەربۆیە ئامار و زانیاریی سەرنجڕاکێش لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانیشیان دەخرێنە روو.
بەگوێرەی پۆلێنبەندیی یوێفا، خولەکانی ئیگلتەرا کە بە پرێمەرلیگ ناسراوە، ئیتاڵی ناسراو بە سێریائەی، ئیسپانی لالیگا، ئەڵمانی بۆندسلیگا و فەڕەنسییش لیگ وەن دیارکراون وەک پێنج هەرە بەهێزترین خول لەسەر ئاستی کیشوەرەکە.
تۆڕی هەواڵی سکای لە خستنەڕووی ئامارێکدا باڵادەستیی راهێنەرە خۆجێیەکان (راهێنەری رەسەنی هەمان وڵات)ی بڵاوکردووەتەوە کە لە چاو ئەوانیتردا زۆرترین جار لیگی وڵاتەکەیان بردووەتەوە. بەجۆرێک، پشکی شێر بەر ئیتاڵییەکان دەکەوێت و، ئینگلیزەکان کە بە داهێنەری تۆپی پێ ناسراون، ژمارەکەیان کارەساتبارە.
بەگوێرەی داتاکەی سکای، کە لەوەتەی ساڵی 1992/93ی وەک پێوەر داناوە، واتا لەو کاتەوەی خولی ئینگلیزی بە پرێمەرلیگ ناوزەدکرا، راهێنەرە ئیتاڵییەکان بە زۆرینەیەکی رەها نەیانهێشتووە رکارەبەکانیان لە نەتەوەکان دیکە ببنە پاڵەوانی خولی ئەو وڵاتە. رێژەی بوون بە پاڵەوان لەو ساڵەوە تا وەرزی پار، بریتی بووە لە 90% لە بەرژەوەندی خودی راهێنەره ئیتاڵییەکان.
ریزبەندییەکەش بەم جۆرەیە:
سێریائەی 90%
بۆندسلیگا 75%
لیگ وەن 72%
لالیگا 44%
پرێمەرلیگ 0%
بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارانە لەکاتێکدایە کە ساڵانێکە پرێمەرلیگ لای چاودێران و هەوادارانی تۆپی پێ وەک بەهێزترین و سەرنجڕاکێشترین خول ناودەبرێت. کەچی هیچ راهێنەرێکی ئینگلیزی نەیتوانیوە بۆ جارێکیش نازناوی خولی وڵاتەکەی خۆی بباتەوە. پێچەوانەی ئیتاڵییەکان کە گۆڕەپانەکەیان لە راهێنەرە بیانییەکان قۆرخ کردووە.
ئەم وەرزەشی بێتەسەر، لە سێریائەی سێ یانە رکابەری سەرەکی نازناوەکە دەکەن ئەوانیش ئینتەر میلان، ناپۆلی و ئاتاڵانتایە کە راهێنەرەکانیان هەر ئیتاڵیین. هەرچی خولی ئینگلیزیە، ریزبەندیی یەکەم تا پێنجەم راهێنەری بیانییە. ئێدی هاو نزیکترین رکابەریانە، بەڵام ئەو راهێنەرە ئینگلیزیە لەگەڵ نیوکاسڵ پلەی شەشەمی وەرگرتووە. جیاوازییەکەی لەگەڵ لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆتی هۆڵەندی کە پێشەنگە، 23 خاڵە.
🏆🇪🇺 League titles won by domestic managers since 1992/93
🇮🇹 Serie A: 90%
🇩🇪 Bundesliga: 75%
🇫🇷 Ligue 1: 72%
🇪🇸 La Liga: 44%
🏴 Premier League: 0%Stat via Sky 📊 pic.twitter.com/EzSX0FXrvc
— Italian Football TV (@IFTVofficial) March 21, 2025