
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێدەنگی شکاند دوای شکستەکەیان لە میانی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ بە هەڵبژاردەی دانیمارک کە بە تاکە گۆڵێکی راسموس هۆیلوندی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد پۆرتوگالی میوانیان بێهیواکرد.
ئەوەی لە زۆرێک لە رووداوەکانی یارییەکە زیاتر بووبە جێی سەرەنجی مێدیاکان، ئاهەنگگێڕانەکەی هۆیلوند بوو کە لەسەر شێوازی رۆناڵدۆ و بە بەرچاوی خودی ئەفسانەکەی مادێراوە ئەنجامی دا.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یاریی گەڕانەوە کە وا بڕیارە سبەی لەنێو خاکی پۆرتوگالییەکان ئەنجام بدرێت، کریستیانۆ وتی
ئاهەنگگێڕانەکەی هۆیلوند بۆ من هیچ کێشەیەکی تێدانییە. دەزانم ئەوەی لە بێڕێزییەوە نەبوو. تێدەگەم لەوەی نەک تەنها ئەو، بەڵکوو لە هەموو وەرزشەکانی دیکەش خەڵک وەک من ئەوەی من ئاهەنگ دەگێڕن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرکردەی پۆرتوگالییەکان هیوایەکی جیاوازتری خواست و وتی
هیوادارم سبەی ئەو تەماشاکەری من بێت کە ئاهەنگی گۆڵ تۆمارکردن دەگێڕم.
بە سەرکەوتنی یەکێک لەو دوو هەڵبژاردەیە، لە چوارگۆشەی زێڕین بەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاخود ئەڵمانیا دەکەوێت.
🫂🇵🇹 Cristiano Ronaldo: “Højlund doing my celebration is not a problem. I know it wasn’t out of disrespect”.
“I understand that not only him, but in all sports, there are people who celebrate like me. I hope that tomorrow he’ll be the one to see me celebrate!”. pic.twitter.com/7rrSG23f2O
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 22, 2025