تەواو؛ راهێنەری یانەیەکی گەورەی سێریا ئەی دووردەخرێتەوە

یاریگا –
تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس کار لەسەر پلانی دوورخستنەوەی تیاگۆ مۆتا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دەکات و شوێنگرەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دیاریکراوە.
🚨⚪️⚫️ Juventus keep working on plan to sack Thiago Motta with Igor Tudor as main candidate to replace him, as reported two days ago.
Tudor has already agreed to become new head coach on a contract until June plus option to extend until 2026.
Motta’s project, closer to the end. pic.twitter.com/ggHWFmolZz
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 22, 2025
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، ئیگۆر تیودۆری کڕواتی شوێنی مۆتا دەگرێتەوە و رازی بووە تاوەکو 2026 گرێبەست لەگەڵ خانمە پیرەکە واژۆ بکات.
مۆتا لە هاوینی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێی وەرگرت و تاوکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە، بەڵام پڕۆژەکەی سەرکەوتوو نەبوو و شکتیهێنا، بۆیە یوڤێ بڕیاری دوورخستنەوەی داوە.
تیاگۆ مۆتا لەگەڵ یوڤێنتوس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 42 یاریی تەنیا 18 یاریی بردووەتەوە، 8 یاریی دۆڕاندووە و لە 16 یارییش یەکسانبووە.