
یاریگا –
وادیارە بڕیار لە چارەنووسی راهێنەرێکی پرێمەرلیگ دراوە بەجۆرێک بردنەوەی نازناوێکی گەورەش هێشتا دادی نادات.
یانەی تۆتنهام بە راهێنەرایەتی ئانج پۆستێکۆگلو وەرزێکی ئێجگار خراپ بەڕێدەکات، نەک تەنها ئەوەی لە هیچ جامێکی نێوخۆیی بێ نازناو دەمێنێتەوە، تەنانەت لە پرێمەرلیگیش کێبڕکێ لەگەڵ یانەکانی کۆتایی ریزبەندییەکە دەکات و تەنها سێ یانەی نێوان بۆ ناوچەی دابەزین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی Football Insiderی ئینگلیزی، راهێنەرە ئوسترالیەکە کە دووەم وەرزێتی لەگەڵ سپێرس، ئەگەر یۆرۆپالیگیش بباتەوە ئەوا هەر ئەگەری لەسەرکار لابردنی بەهێزە.
یانە لەندەنییەکە ئێستا لە چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگە و مانگی داهاتوو رووبەڕووی فڕانکفورتی ئەڵمانی دەبێتەوە. پۆستێکۆگلو تەنها ئەو پاڵەوانیتیە ئەوروپیەی بەدەستەوە ماوە لەم وەرزە بۆی بجەنگێت.
لە سەردێڕی سەرچاوە ئینگلیزیەکەدا ئەوەش نووسراوە کە ئانج “رێزی خۆی لە تۆتنهام لەدەستداوە”.
تۆتنهام ماوەی 17 ساڵە هیچ نازناوێکی نەبردووەتەوە. هەر بۆیە دەیانەوێ بردنەوەی یۆرۆپالیگ بکەنە دەرفەتێک بۆ ئاشتکردنەوەی هاندەرەکانیان.