ئیسپانیاگرنگترین

تەواو، مۆدریچ داهاتووی خۆی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

لەکاتێکدا دەنگۆی رۆیشتنی لە کۆتایی وەرزەکە زیاتردەبێت بەهۆی بەسەرچوونی گرێبەستەکەیەوە لەگەڵ ریال مەدرید، لوکا مۆدریچ بە لێدوانێک هەمووشتێکی یەکلاییکردەوە.

مۆدریچ لەوەتەی ساڵی 2012 هاتووەتە ریال، توانی لەو ماوەیەدا خۆی وەک یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی یانەکە بناسێنێت بەهۆی ئاست و ئەنجام و کاریگەرییەکانیەوە لە هێڵی ناوەڕاست.

ناوبراو کە ئێستا لە ئەرکە نێودەوڵەتیەکەیدا لەگەڵ کرواتیا بۆ یارییەکانی نەیشنزلیگ، لە دیمانەیەکیدا بۆ Telefootی فەڕەنسی سەبارەت بە گرێبەستەکەی و داهاتووی خۆی وتی

من حەزدەکەم هەر لە ریال مەدرید خانەنیشین بم. ئەوە خەونە بۆ من.

لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشیەوە، یاریسازە کڕواتیەکە وتی

هیچ پەلەم نییە. وەرزەکە جارێ زۆری ماوە. یاریی زیاترمان ماوە و پاشان با ببینین. بەڵام خەونی من روونە، وازهێنانە لە یاریکردن هەر لە ریزەکانی ریال.

ئەو لێدوانەی لوکا لەکاتێکدایە کەمتر لە 6 مانگیتر تەمەنی دەگاتە 40 ساڵ. بەڵام نیشانیدا ئارەزووی مانەوەی هەیە لای کەم بۆ وەرزێکی دیکە. ئەم وەرزەش لە 44 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 4 گۆڵ و 7 ئەسێستە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button