ئه‌مریکایاریگا

ئامارێکی سەرنجڕاکێشی ئیمیلیانۆ مارتینێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، توانی جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە، بەمەش ئامارەکانی لەم رووەوە باشتر کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێزدەیەمین هەفتەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکای باشوور، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای رووبەڕووی یەکتربوونەوە و لە کۆتاییدا ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامی 1-0 یارییەکە بباتەوە.

بەم شێوەیە ئیمیلیانۆ مارتینێز کە لەم یارییەدا گۆڵپارێزی ئەرجەنتین بوو، جارێکیتر توڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی هێشتەوە ژمارەی کلین شییتەکانی زیاتر کرد. لە راستیدا ئەو گۆڵپارێزە توانیویەتی لە پەنجا یاریدا 36 کلین شیت بکات.

ئیمیلیانۆ لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بووبووە دەنگوباسی مێدیاکان و تۆقێنەرانی هێرشبەران. لە کاتی لێدانی سزادا، بە جوڵە سەیرەکانی یاریزانانی بەرامبەری سەرقاڵ دەکرد، بەم شێوەیەش دەیتوانی رێگری لە لێدانی سزاکانیان بکات.

ئیمی مارتینێز دووجار نازناوی جامی ئەمریکا و جارێکیش لەگەڵ ئەرجەنتین نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناوە. هەروەها خاوەنی نازناوی فینالیسیماشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button