گرنگترینمۆندیال

ئێڤرا: هەموومان باش دەزانین فیفا نازناوی مۆندیالی 2022ـی پێشکەشی مێسی کرد

Yariga App

یاریگا –

ئێڤرا جارێکی دیکە مشتومڕ دروست دەکاتەوە و گومانەکان لە مۆندیالی 2022 زیاتر دەکات و دەڵێت ‘ هەموومان باش دەزانین فیفا مۆندیالی 2022ـی پێشکەشی مێسی کرد’.

پاتریس ئێڤرا بەرگریکاری فڕەنسی پێشووی مانچێستەر یونایتد لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی RMC Sportـی فەڕەنسی لەبارەی مێسی دەڵێت :’راستە ئێمە لەوەتەی ساڵی 2018ـەوە نەمانتوانیوە نازناوی هیچ پاڵەوانێتییەکی گەورە بەدەست بهێنین، بەڵام هەموومان باش دەزانین  جامی جیهانی 2022 بەخشرایە مێسی، هەموو شتێک پێشوەختە نوسرابووەوە و داڕێژرابوو، تەنانەت فەڕەنسییەکان خۆیان دەیانویست مێسی جامی جیهانی بباتەوە’.

هەروەها ئێڤرا لەبارەی یاریی کۆتایی مۆندیالەکەی قەتەڕ دەڵێت :’من راستەوخۆ تەمەشای یارییەکەی فەڕەنسا و ئەرجەنتینم دەکرد، دوای یارییەکە گریام، هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد، بۆ ماوەی سێ رۆژ خەمم لەو یارییە دەخوارد، بەخۆمم دەگوت پاتریس تۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسات زۆر خۆش دەوێت، بەڵام ئەم دۆڕانە بۆ وا بە ئازارە’.

لە مۆندیالی 2022 لە قەتەر، ئەرجەنتین لەسەر ئەستۆی فەڕەنسا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بووە پاڵەوان و لیۆنێل مێسی بۆیەکەمجار لە مێژوودا جامی جیهانی بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button