ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی کوبارسی بڵاودەکاتەوە

هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێت....

Yariga App

یاریگا –

پاو کوبارسی، بەرگریکاری لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوێنێ کەمپی مەشقی وڵاتەکەی جێهێشت و بۆ پشکنینی پزیشکی گەڕایەوە بارسێلۆنا.

بەرگریکاری 18 ساڵان لە خوولەکی 41ی یاریی رابردووی ئیسپانیا بەرامبەر هۆڵەندا تووشی پێکانبوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

دین هیوسن، بەرگریکاری لاو شوێنی کوبارسی گرتەوە و یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ لاڕۆخا کرد.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، پشکنینی تەواو بۆ کوبارسی کراوە و بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا روونیکردووەتەوە

ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی تەواو بۆ کوبارسی لە شاری وەرزشی خوان گامبەر کراوە. پاژنەی پێی راستی ئازاری پێگەیشتووە، لە ماوەی داهاتوودا چارەسەری خێرای بۆ دەکرێت و دوای 48 کاتژمێری دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی جەستەیی دەکرێتەوە.

کوبارسی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یاریی گەڕانەوە دوورخراوەتەوە و ماریۆ جیڵا، بەرگریکاری لازیۆ شوێنیگرتووەتەوە.

لەم وەرزەدا کوبارسی دووانەیەکی بەهێزی لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێز لە بارسێلۆنا پێکهێناوە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لەوانەیە بۆ یاریی داهاتووی بارسا بەرامبەر ئۆساسونا ئامادەبێت.

بارسێلۆنا لە دوای ئۆساسونا لە 2ی مانگی داهاتوو لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی دەکات.

کوبارسی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ تیمی یەکەمی بارسێلۆنا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button