ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لەوانەیە زیدان ببێتە راهێنەری یانەیەکی گەورەی ئەوروپا

تیک تاک

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی یوڤێنتوس، بە ئەگەرێکی زۆر تیاگۆ مۆتا، لە پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێ دووردەخرێتەوە.

یوڤێ لەگەڵ مۆتا لە چامپیۆنزلیگ و جامی ئیتاڵیا دوورخرایەوە و لە سێریا ئەی خەریکە لە چوار پلەی یەکەم دووردەکەوێتەوە و ئێستا لە پلەی پێنجەمدایە.

یاریی داهاتووی یوڤێ بەرامبەر جێنوایە و لەوانەیە دوا یاریی مۆتا بێت لەگەڵ بیانکۆنێری.

رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە زۆربەی چاوەکان لەسەر رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە، بەڵام یوڤێنتوس بە جیدی بیر لە دەستنیشانکردنی زینەدین زیدان وەکو راهێنەری یانەکە دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە زیدان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵێوراوە، چونکە دیدیێ دیشام لە دوای مۆندیالی 2026 واز لە پۆستەکەی دەهێنێت.

زیدان لەدوای جێهێشتنی ریال مەدرید لە ساڵی 2021، راهێنەرایەتی هیچ تیمێکی نەکردووە.

یوڤێنتوس لە 29ی ئەم مانگە و لەدوای تەواوبوونی پشووی فیفا، رووبەڕووی جێنوا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button