عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ لوئەی سەڵاح و هەڵگورد مەلا محەمەد دەستیان لە راهێنەرایەتی قوە جەوییە کێشایەوە

دەستەی کارگێڕیی قوە جەوییە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

لوئەی سەڵاح و هەڵگورد مەلا محەمەد دەستیان لە راهێنەرایەتی قوە جەوییە کێشایەوە، بەڵام دەستەی کارگێڕی یانەکە رەتیکردەوە و پەسەندی ناکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەمڕۆ شەممە (22ـی مارس/ئاداری 2025) لوئەی سەڵاح راهێنەری قوە جەوییە و هەڵگورد مەلا محەمەد یاریدەدەری سەرپەرشتی دوایین یەکەی مەشق و راهێنانی قوە جەوییەیان کرد و بە یاریزانەکانیان راگەیاندووە، چیدی لەگەڵ یانەکە بەردەوام نابن.

لوئەی سەڵاح و هەڵگورد مەلا محەمەد نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی دەستەی کارگێڕی قوە جەوییە کردووە، بەڵام دەستەی کارگێڕی قوە جەوییە پەسەندی نەکرد و رەتیکردەوە بە دەستلەکارکێشانەوەکەیان رازی بێت، هەردوولا لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی گلەیی و گازاندەکانی دەستەی راهێنەران چارەسەر بکرێن، تاوەکو بەردەوام بن.

قوە جەوییە دوای هەشت رۆژی دیکە رۆژی یەکشەممە لە گەڕی بیست و پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای شەعب لە دێربی بەغدا رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە.

لوئەی سەڵاح رۆژی 4ـی دیسەمبەر/کانوونی یەکەمی 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی قوە جەوییەی وەرگرت و هەڵگوردیش وەکو یاریدەدەری دەستبەکاربوو، لە کۆی 18 یاری وەک راهێنەری یانەکە 9 بردنەوە و 2 یەکسانبوون و 7 دۆڕانی هەیە، جەوییە بەکۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button