
یاریگا –
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە دوایین یاریی خۆیدا لە میانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بە زەحمەت لە کۆڵۆمبیای بردەوە (2-1).
لەو یارییەدا ڤینیسیۆس جونیۆر کە ئەستێرەی مەیدانەکە بوو، لە خولەکی 99 بە لێدانێکی دوورهاوێژ گۆڵی بردنەوەی بەخشی بە سامبا، بەڵام هیچی نەمابوو خۆی بێبەش بکات لە رووبەڕووبوونەوە گرنگترەکەی ئەم چوارشەممەیە بەرامبەر ئەرجەنتینی پێشەنگ. چاکەی ئەوەش بۆ هاوتیمەکانی ڤینی دەگەڕێتەوە کە فریایکەوتن لە وەرگرتنی کارتێکی زەرد.
بەگوێرەی گرتەیەکی تایبەت کە مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەکاتی دانیشاندنی و جێهێشتنی یاریگا، ڤینیسیۆس وەک نیازێک بۆ کات کوشتن، خۆی بە گۆرییەوەکانەوە سەرقاڵ دەکات. لەو کاتەدا هەریەکە لە رافینیا و ماتیوس کونیا رادەکەن بۆلای و تەنانەت دەنگیشی بەسەردا بەرزدەکەنەوە تا پەلە بکات لە رۆیشتن نەبادا ناوبژیوان کارتی زەردی بەڕوودا بەرزبکاتەوە. کە ئەگەر ئەو سیناریۆ روویبدایە، ئەوا چارەنووسی وەک گابریێل ماگالاش و جۆیڵینتن لێدەهات کە بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە لە سووپەر کلاسیکۆ بێبەش دەبن.
دیمەنەکە ببینە:
Vini’s own teammates shut down his act—one more yellow and he’d miss Argentina 😳😂#vinicius #vinijr #brazil #madrid #realmadrid #argentina #soccer #fifa #worldcup #sports #viral pic.twitter.com/A8qKajhMlC
— MARCA in English 🇺🇸 (@MARCAinENGLISH) March 22, 2025