
یاریگا –
ئادێمۆلا لوکمان، هێرشبەری ئاتاڵانتا بووەتە بژاردەیەکی جیدی بۆ بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هاوینەدا.
بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی 2025 هێرشبەرێک بگوازێتەوە، چونکە ئێستا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تەمەنی 36 ساڵە و پێویستە بارسا چاوی لە گواستنەوەی هێرشبەرە گەنجەکان بێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئادێمۆلا لوکمان لە ژێر چاودێری بارسێلۆنادایە.
شایانی باسە کە بارسێلۆنا پێشتریش ئارەزووی گواستنەوەی لوکمانی هەبووە. لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگی ساڵی رابردوو، دیکۆ و بۆیان کرکیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی و رێکخەری لاماسیا، لە لەندەن بوون بۆ ئەوەی لە نزیکەوە شێوازی یاریی کردنی هێرشبەرەکە ببینن، کە رۆڵێکی گرنگی لە پاڵەوانێتی ئاتالانتادا بینی بە تۆمارکردنی 3 گۆڵ.
🚨🚨🌕| BREAKING: Ademola Lookman DREAMS of joining Barcelona and wants to leave Atalanta this summer. He would cost around €30M.
Barcelona are attentive to his situation.
[@mundodeportivo] pic.twitter.com/QFvpYGaAkU
— Managing Barça (@ManagingBarca) March 22, 2025
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەو یاریزانە دەتوانێت بە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.
لوکمانی تەمەن 27 ساڵ، هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە کرد، لەم وەرزەدا لە 32 یاریدا 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئەسیستیشیهەبووە. لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 وەک باشترین یاریزانی ئەفریقا دەستنیشانکرا.
بە لەبەرچاوگرتنی توانای یاریکردنی لە هەردوو لای هێرشبەر، لوکمان دەتوانێت ببێتە بژاردەیەکی باش بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری بارسێلۆنا.