ئالڤارێز: ئەوەی روویدا شەرمەزارییە
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پێناڵتییەکەی لەیاد ناچێت

یاریگا –
مشتومڕەکانی سەر پێناڵتییەکەی خولیان ئالڤارێز تاوەکو ئێستا بەردەوامن و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە جارێکی دیکە باسی پێناڵتییەکە دەکاتەوە.
ئالڤارێز، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی ESPN دووپاتیدەکاتەوە، هەزاران جار سەیری پێناڵتییەکەی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگی لە بەرامبەر ریال مەدرید کردووەتەوە
هەست ناکەم دووجار پێم بەریکەوتبێت، ڤیدیۆکان لە هەموو شوێنێک هەن، بەڕاستی هیچ هەستم پێنەکردووە. دەبێ یاساکان زیاتر روونبکرێنەوە.
ئالڤارێز لەبارەی یاساکانی IFAB دەڵێت
پێموایە دەبێ یاساکە زیاتر روونبکرێتەوە، نامەوێت. هیچ سوودمەند بم، بەڵام شتەکان دەبێ روونبن و پێناڵتییەکە کاریگەری لەسەر رێڕەوی تۆپ نەبێت. بەڕاستی ئەوەی روویدا، شەرمەزارییە.
👀 “LA VI MIL VECES, YO NO LO SIENTO”
🔥 “LAS REGLAS TIENEN QUE SER UN POCO MÁS CLARAS”
🇦🇷 Julián Álvarez habló sobre su PENAL ANULADO ante Real Madrid
📺 #DisneyPlus pic.twitter.com/57QqOXCuey
— SportsCenter (@SC_ESPN) March 22, 2025
بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ، لە پێنج حاڵەت پێناڵتی بەگۆڵ هەژمار ناکرێت و گۆڵەکە رەتدەکرێتەوە؛
یەکەم – دووجار بەرکەوتن؛ ئەگەر یاریزانەکە دووجار پێ لە تۆپەکە بدات یاخود هەردوو پێی بەر تۆپەکە بکەوێت، بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
دووەم – خۆ نواندنی زیاد لەپێویست؛ ئەگەر یاریزانێک زیاد لە پێویست نواندن بکات و بەر لە لێدانەکە بوەستێت و دووبارە دەست بە رۆیشتن بکات، بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
سێیەم – سنوور بەزێنی؛ ئەگەر جیا لەو یاریزانەی لێدانەکە جێبەجێدەکات یاریزانێکی دیکە بچێتە ناوچەی سزا، ئەوا پێناڵتییەکە بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
چوارەم – گۆڵپارێزی لەهێڵ دەرچوو؛ ئەگەر گۆڵپارێز بەر لەو ساتەی شوت لە تۆپەکە دەدرێت، پێی لەسەر هێڵی گۆڵ لابات و بێتە دەرەوە، ئەوا پێناڵتییەکە بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
پێنجەم – جێبەجێکردنی هەڵە؛ ئەگەر تۆپەکە بۆ دواوە یاخود بەشێوەیەکی هەڵە جێبەجێ بکرێت ئەوا بەگۆڵ هەژمار ناکرێت.
بۆ ئەوەی حاڵەتەکەی ئالڤارێز دووبارە نەبێتەوە تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە دروستکردنی تۆپ بەکار دەهێنرێت