ئینگلتەراگرنگترین

بزانە نوانێری رۆژێک دوای شکاندنی ریکۆردێکی مێژوویی پرێمەرلیگ چیکردووە؟

نموونەیەکی باڵایە بۆ یاریزانانی لاو

Yariga App

یاریگا –

ئیتان نوانێری، ئەستێرەی لاوی ئارسیناڵ رۆژێک دوای تۆمارکردنی ریکۆردێکی گەورەی پرێمەرلیگ، ئەرکی ماڵەوەی قوتابخانەی ئامادەکردووە.

نوانێری بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ بەشداری یارییەک بکات. نوانێری لە تەمەنی 15 ساڵ و 181 رۆژیدا، بەشداری لە یاریی ئارسیناڵ بەرامبەر برێنتفۆرد لە مانگی سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2022دا کرد، بۆ رۆژی دواتر ئەرکی ماڵەوەی وانەی ئینگلیزی هەبوو و ئامادەیکرد.

ئێڵی بێوڵی، مامۆستای وانەی ئینگلیزی نوانێری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەن دەڵێت

گاڵتەر ناکەم، دووشەممە هاتە قوتابخانە و ئەرکی ماڵەوەی رادەست کردم. هیچ گفتوگۆییەکی نەکرد و هەوڵی نەدا سەرنجی کەس رابکێشێت.

نوانێری لە وەرزی رابردوودا، تەنیا بەشداری لە دوو یاریدا کرد، بەڵام لەم وەرزەدا یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاریی بۆ کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا کردووە و ژمارەی بەشدارییەکانی گەیاندووەتە 29 یاریی.

نوانێری پێشتر قەدەخەبوو لەگەڵ یاریزانانی تیمی یەکەمی ئارسیناڵ لە ژووری جلگۆڕین ئامادەبێت، بەڵام دوێنێ هەینی تەمەنی بووە 18 ساڵ و ئیتر دەتوانێت وەکو یاریزانێکی پێگەیشتوو مامەڵە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button