تەلەفۆنێکی فلیک هەموو هاوکێشەکانی رافینیای لەباربرد
کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا دەکات

یاریگا –
رافینیا، ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار هۆکاری مانەوەی لە یانەکە ئاشکرا دەکات.
هێرشبەری بەڕازیلی لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو ئاشکرایکرد، چەند جارێک لە جێهێشتنی بارسێلۆنا نزیکبوو، بەڵام هەر جارێک بە هۆکارێک پاشگەزبووەتەوە.
رافینیا لەم وەرزەدا 27 گۆڵ و 20 ئەسیستی لە 42 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و یەکێکە لە پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.
یاریزانی پێشووی لیدز یونایتد لە وەرزی رابردوودا 10 گۆڵ و 13 ئەسیستی لە 37 یاریدا هەبوو، بەڵام بەراورد بە ژمارەکانی ئەم وەرزە، پێشڤەچوونێکی دیار بە ئاستی یاریزانەکەوە دیارە.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هانزی فلیک، هەموو هاوکێشەیەکی گۆڕی. لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی Globo رافینیا دەڵێت
شتەکان بەباشی بەڕێوەنەدەچوون، بە وەرزێکی خراپ تێدەپەڕیم و خەڵک داوای جێهێشتنی بارسایان لێدەکردم، هەموو رۆژێک هەواڵ لەبارەی چوونە دەرەوەم لە یانەکە بڵاودەکرایەوە.
لە کۆتاییدا بڕیارمان بارسا جێبهێڵم، بەڵام دوای کۆپا ئەمێریکا، هانزی (فلیک) پەیوەندی پێوەکردم و پێی گوتم، وەرە سەنتەر مەشقەکان بۆ ئەوەی بڕیارێک بدەین، چونکە ئەو زۆر پشتی بەمن بەستبوو. ئەمە هۆکارێکی گرنگی مانەوەی منە لە بارسێلۆنا.
دواتر قسەم لەگەڵ هاوژینەکەم کرد و هەموو شتێکم بۆ شیکردەوە.
رافینیا بە 11 گۆڵ، گۆڵکاری ئێستای چامپیۆنزلیگە و لە قۆناخی هەشت رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.