
یاریگا –
بەڕێوەبەری کارەکانی تایبەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەڵێنی تۆڵەکردنەوە بە یاریزانێکی هەڵبژاردەی دانیمارک دەدات.
راسموس هۆیلوند، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد، لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ، گۆڵێکی لە پۆرتوگال کرد و هاوشێوەی رۆناڵدۆ ئاهەنگی سووی گێڕا، ئەمەش پۆرتوگالییەکانی نیگەران کردووە.
ریکاردۆ ریگۆف، بەڕێوەبەر و بریکاری تایبەتی رۆناڵدۆ، بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی بە هۆیلوند داوە. بڕیارە سبەی یەکشەممە یاریی گەڕانەوە لە لیسبۆن لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەکە بکرێت.
هۆیلوند لە خوولەکی 69 بەشداری یارییەکەی کرد و دوای تێپەڕبوونی 9 خوولەک، تاکە گۆڵی یارییەکەی کردو و هاوشێوەی رۆناڵدۆ ئاهەنگیگێڕا.
بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام نووسیویەتی
یەکشەممە، چەند جارێک ئاهەنگگێڕانی رەسەن لەلایەن نموونەی باڵای دەبینێت.