فۆرمولا وەنگرنگترین
لویس هامڵتن یەکەم بردنەوەی لەگەڵ فێراری بەدەستهێنا
شۆفێرە بەریتانییەکە زۆر دڵخۆشە

یاریگا –
لویس هامڵتن، شۆفێری تیمی فێراری، یەکەم سەرکەوتنی خۆی لەگەڵ تیمە نوێیەکەی بەدەستهێنا.
شۆفێرە بەریتانییەکە پلەی یەکەمی کێڕکێی خێرایی لە خەڵاتی گەورەی چین بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە سەرەتای کێبڕکێیەکە تاوەکو کۆتایی پلەی یەکەمی چۆڵ نەکرد.
هامڵتنی حەفت جار پاڵەوانی جیهان، کێبڕکێیەکە 100 کیلۆمەترییەکەی بە جیاوازی 6.8 چرکە لە پێشەوەی ئۆسکار پیاستری، شۆفێری مەکلارن بوو. ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری رێد بووڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
یەکەمجارە هامیڵتن ئەم کێبڕکێیەکە دەباتەوە، هەرچەندە پێشتر 105 کێبڕکێی بردووەتەوە.
لاندۆ نۆریس، شۆفێری تیمی مەکلارن پارێزگاری لە پێشەنگایەتی ریزبەندی گشتی ئەم وەرزە کرد، ئەمەش دوای بردنەوەی خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا.