
یاریگا –
ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دەیەوێت بۆ یاریی داهاتووی یانەكەی بەرامبەر ئۆساسونا بەشداری بكات.
وابڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا و ئۆساسونا رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییە دواخراوەكەی لالیگای ئیسپانیا.
لە چەند رۆژی رابردوودا بارسێلۆنا پێكانی ئینیگۆ مارتینێزی راگەیاند و بەهۆیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ئینیگۆ مارتینێز دەیەوێت فشار لەسەر خۆی بۆ چاكبوونەوە لە پێكانەكەی درووستبكات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری یاریی بەرامبەر ئۆساسونا بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئینیگۆ ئێستا بە هەموو توانای خۆیەوە كار بۆ چاكبوونەوە لە پێكانەكەی دەكات، سوود لە بانگهێشتنەكردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەردەگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری یاریی ئۆساسونا بكات.
پێشتر بەهۆی كۆچی دوایی پزیشكی تایبەتی بارسێلۆناوە یاریی نێوان بارسا و ئۆساسونا دواخرا و بڕیارە یارییەكە پێنجشەممەی داهاتوو بكرێت.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووە و ریال مەدریدیش بە هەمان خاڵ لە پلەی دووەم دێت.